مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد پێشتر ئێران رووبەڕووی سەرۆکێکی وەک دۆناڵد ترەمپ نەبووەتەوە، کە سیاسەتێکی جیاواز لەسەر بنەمای فشاری سەربازیی و ئابووریی پەیڕەو دەکات.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “ئیدارەکانی پێشووی واشنتۆن جددی نەبوون لە سەپاندنی سزا نەسەر ئێراندا، پشتیان بە هەڕەشەی بێناوەرۆک و رێککەوتنی جێبەجێ نەکراو بەستبوو، ئەمەش دەستی تارانی زیاتر واڵاکردبوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیاسەتەکانی ترەمپ هاوکێشەکەی گۆڕیوە و بووەتە هۆی لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێران، ئەو وڵاتەی ناچارکردووە داوای گفتوگۆ و دانووستان بکات”.
ب ح