مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى پڕبوونى به‌نداوى دوكان تا به‌هارى ئه‌مساڵ، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان له به‌شه ئاودا كێشه‌یان بۆ دروستنه‌بێت، بگره به هه‌مان شێوه‌ى ساڵى رابردوو كه ئاو له به‌نداوه‌كه كه‌مبوو، هاوڵاتییان په‌نایان بۆ كڕینى ئاو به ته‌نكه‌ر بردووه.
به‌پێى پلانه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى، ناو شارى سلێمانى سێ رۆژ جارێك له‌سه‌ر چواره‌م رۆژ، واته 72 كاتژمێر جارێك دوو كاتژمێر ئاو بۆ گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه جیاوازه‌كان هه‌ڵده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م پلانه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ناكرێت به‌هۆى هه‌ر كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى و خراپبوون و شكانى بۆرى و بڕانى كاره‌با، هه‌ر بۆیه دابه‌شكردن زۆرجار ده‌چێته چوار رۆژ واته 96 كاتژمێر و زیاتریش.
له ئێستاشدا، هاوڵاتییان زیاتر خواستیان له‌سه‌ر ئاو هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌رزى گه‌رمایه‌و فێنككه‌ره‌وه‌كان به ئاو كارده‌كه‌ن و له 24 كاتژمێردا پێویستیان به دوو به‌رمیلى 200 لیترى ئاو هه‌یه، ئه‌مه وایكردووه ئه‌و دابه‌شكردنه به‌س نه‌بێت بۆ هاوڵاتییان و له هه‌مان كاتیش‌دا په‌نا بۆ كڕینى ئاوى ته‌نكه‌ر ببه‌ن كه نرخه‌كه‌ى 25 هه‌زار دیناره بۆ ته‌نكه‌رى بچووك.
ئارى حه‌مه‌كریم، خاوه‌نى ته‌نكه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “رۆژ هه‌یه 4 بۆ 5 ته‌نكه‌ر ئاو بۆ ماڵان ده‌گوازمه‌وه، خواسته‌كه زیاتره، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان به‌رده‌كه‌وێت له شه‌معه‌كان جارى وا هه‌یه كه‌متریشمان به‌رده‌كه‌وێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رۆژانه له ناو شارى سلێمانى سه‌دان ته‌نكه‌ر كارى گواستنه‌وه‌ى ئاو بۆ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن له‌و شه‌معانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه ئاو ده‌ده‌ن به ته‌نكه‌ره‌كان”.
پشتیوان سه‌لیم، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا دوو ته‌نكه‌ر ئاوم كڕیوه 40 هه‌زار دینار، ئاوێكى زۆر له به‌نداوه‌كه هه‌یه، به‌ڵام شێوازى دابه‌شكردنه‌كه‌ى زۆر خراپه‌و هاوڵاتییانى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌رده‌وام ئاو ده‌كڕن”.
شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى بۆ ئاوى خواردنه‌وه پشت به هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى دوكان سلێمانى ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ ئاوى سه‌رچنار كه سه‌رچاوى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌زاران ماڵه.
ع