مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هیچ دانووستانێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکەن بەڵام گفتوگۆکانی تاران و مەسقەتبە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ناسەقامگیرییە بەردەوامە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هیچ گۆڕانکارییەک لە گەرووی هوورمز روونادات ئەگەر شەڕەنگێزییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەرووی هورمز بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئێران و عومانەوە دانەخراوە، بەڵکو بەهۆی دوژمنکارییەکانی ئەمەریکاوە داخراوە کە لە 28ی شوباتی ساڵی رابردووەوە ناوچەکەی رووبەڕووی کێشە کردووەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تاوەکو گەمارۆی دەریایی و پێشێلکارییەکانی ئەمەریکا بەردەوام بن، هیچ گۆڕانکارییەکی دیاریکراو لە دۆخی گەرووی هورمز روونادات، هەوڵدەدەن بە راوێژکردن لەگەڵ عومان، رێڕەوێک لە گەرووەکە دیاری بکەن”.
ب ح