مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئێران به ته‌واوى هێزى خۆیه‌وه به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌كات و رێگه نادات دوژمن ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پێى بگات.
مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆكى كۆمارى ئێران رایگه‌یاند “بە هەموو هێزی خۆمان بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین، ئێران بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بپارێزێت هه‌موو شتێك ده‌كات و رێگه ناده‌ین دوژمن ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پێى بگات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تاران نایەوێت ئاڵۆزیی و نائاسایشی لە ناوچەکەدا فراوان بێت، بەڵام بە هەموو هێزی خۆمان بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکه‌ین”.
رۆژى رابردوو سه‌رۆك كۆمارى ئێران له باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ واشنتۆن رایگه‌یاند “ئه‌ندامانى شوراى ئێران رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئێرانیان لاپه‌سه‌ند بووه و پێى رازیی بوون”.
ع