مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئاب، بە هۆی نیگەرانییەكان لەبارەی بەردەوامی پچڕانی دابینكردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە.
نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.15 دۆلار بەرزبووەوە كە دەكاتە 1.37% و گەیشتە 84 دۆلار و 92 سەنت، دوای ئەوەی پێشتر بە رێژەی 7% دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ هەفتەدا.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمەریكاش بە رێژەی 0.82 سەنت كە دەكاتە 1.02% بەرزبووەوە و گەیشتە 81.16 دۆلار، ئەویش دوای ئەوەی لە پێشووتردا زیاتر لە 5% دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی نزیكەی هەفتەیەكدا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو كەشتییەكی بارهەڵگری نەوت لە گەرووی هورمز كرایە ئامانج و هێشتا روون نییە كە لەلایەن چ لایەنێكەوە كراوەتە ئامانج.
ئ پ
سەرچاوە: ئەلعەرەبییە