مه‌سعود پزیشكیان و موجته‌با خامنه‌یی كۆبوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ لە زاری سەرچاوەکانییەوە رایگەیاند، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و رێبه‌رى باڵاى ئێران له‌ ناو ئۆتۆمبێلێك كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌كه‌، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پشتی ئۆتۆمبێلێکدا لە ناوچەیەکی نەزانراو چاوی بە موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران کەوتووە.

خامنەیی دوای چەند داوایەکی پزیشکیان و هەڕەشەکردن بە دەستلەکارکێشانەوەی رازی بووە بە چاوپێکەوتنەکە.

چاوپێکەوتنەکە چەند خولەکێکی کەمی خایاندووە، دواتر پاسەوانەکانی خامنەیی داوایان لە پزیشکیان کردووە بڕوات، بەبێ ئەوەی تۆقەی لەگەڵ بکات یاخود روخساری ببینێت.

پزشکیان داوای لە خامنەیی کردووە کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجامبدەن بەڵام لە بارەگای رابەری باڵای ئێران، بەڵام تا ئەم ساتە داواکەی رەتکراوەتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان