تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنێكى باش ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “زۆر بە زوویی گەرووی هورمز دەکرێتەوە ئەگەرنا ئێران زۆر بە توندی لێیدەدرێت، به‌ جۆرێك كه‌ گه‌وره‌ترین هێرش ده‌بێتت له‌ دواى شه‌ڕى جیهانیی دووه‌م”.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز لە سەردانەکەیدا بۆ کالیفۆرنیا، تره‌مپ وتی “گفتوگۆیەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ ئێران، ئێرانییەکان و نێوده‌نگیره‌كان بەدرێژایی رۆژ دانوستانیان ئەنجامداوە”.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا دووپاتی کردەوە کە ئێران تامەزرۆیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە ململانێی چەند مانگێک بهێنێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران دوا دەرفەتی هەیە بۆ رێککەوتن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی فۆکس نیوزدا ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کردووە و دەڵێت “ئەگەر جارێکی تر پاشەکشە بکەن، زۆر بە توندی لێیان دەدرێت، ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت، زۆر سادەیە”.

پێشتر ئه‌کسیۆس بڵاویکردەوە، ئەمه‌ریکا و ئێران و عومان نزیکبوونەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، ئامانجی ئەمەریکایە ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێککەوتنەکە رابگەیەنێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان