دەیان پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق ئاشکرایکرد ئاگاداری سەرجەمی ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانە دەکەن کە ناویان لە لیستەکاندا هاتووە رۆژی سێشەممە (2026/8/11) کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری سەیدسادق ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی زەوییەکانیان.

کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “تیروپشکی زەوییەکان بە چاودێری نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەیدسادق ئەنجام دەدەن و سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن بانگهێشتی پرۆسەکە دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” قۆناغ بە قۆناغ و بەپێی خاڵبەندی لەبەرزترین خاڵ تاوەکو نزمترین خاڵ بەردەوام دەبن لە دابینکردنی زەوی بۆ سەرجەم چین و توێژەکان کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بە پێی توانای بەردەستبوونی زەوی لە سنووری شارەوانییەکەیان”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە هەر فەرمانبەر یان خانەنیشینێک ناوی لە لیستەکەدا هەیە ( پێنج) کۆپی لە هەریەک لە کارتی نیشتیمانیی خۆی و هاوسەرەکەی پێبێت، هەر فەرمانبەر و خانەنشینێکیش لە لیستی یەکەمدا ناوی نییە سەردانی شارەوانی نەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان