مەودا میدیا-
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد بەپێی پڕۆژە یاسای چوارچێوە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە لەسەر دۆسییەی کۆبانی ئازاد دەکرین، چونکە بڕیاری دادگا لەسەر دۆسیەکەیان هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
مەراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتاری دەمپارتی رایگەیاند ” پڕۆژەیاسای چوارچێوە کە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کراوە و لە 12 ماددە پێکهاتووە و دۆسییەی کۆبانی دەگرێتەوە و هیچ کێشەیەکی سیاسی نوێ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دروست ناکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دادگای پێداچوونەوە دەتوانێت پێش یەکلاییکردنەوەی تەواوی دۆسییەکە، بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەربکات و دواتر دادگای ناوخۆیی بڕیاری دواخستنی سزاکەیان بەپێی یاسا نوێیەکە بۆ جێبەجێ بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بێ دواکەوتن دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەربکات”.
ب ح