ترەمپ و عەلی زەیدی کۆبوونەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ، میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی و پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد بە تایبەتی لەبوارەکانی سیاسیی، ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەرەوپێشبردنی هەوڵە هاوبەشەکانی بەغدا و واشنتۆن مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش، بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی، نێودەوڵەتیی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان