کەش سەقامگیر دەبێتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشنسایی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت, لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم( پارێزگاکانی سلێمانی , هەڵەبجە وە ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران) وە هەروەها ناوچە سنوورییەکانی باکوور دابارین بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت. پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بە گشتیی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەوداى بینین لە کاتەکانی بەیانی زوو لەنێوان ( 3- 5 ) کم دەبێت پاشان بەرز دەبێتەوە بۆ ( 7 – 9) کم”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو

هەولێر 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان