بافڵ جەلال تاڵەبانی: فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل دەرفەتێکە بۆ گەشەپێدانی وڵات

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ەوە رێکخرابوو.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان