بڕێکی زۆر لە پارەی بەرپرسان لە دەرەوە بلۆک دەکرێت

مەودا میدیا-

دەستەی دەستپاکی عیراق ئاشکرایکرد رەشنووسی پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە گێڕانەوەی پارەکانی دەرەوەی وڵاتیان ئامادەکردووە و بەمنزیکانە پێشکەشی پەرلەمانی دەکەن.

عەباس موتعیب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گێڕانەوە لە دەستەی دەستپاکیی عیراق رایگەیاند “لە دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پارەدا گرتووەو رێگەنادەن گەندەڵکاران بەکاریبهێنن یان دەستکاریی بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد، کار دەکەن بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی مەدەنی بەمەبەستی گێڕانەوەی ئەو پارە بلۆککراوانە کە بە بڕێکی زۆر دەخەمڵێندرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەستەی دەستپاکی سەرکەوتوو بووە لە بلۆککردن و گێڕانەوەی پارەکان، بەڵامڤیاسایەکی گشتگیر و تەواو نییە کە پرۆسەی گێڕانەوەی پارەکان رێکبخات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان