جیهانی
ئەمەریكا دوو دانیشتووی هەولێر بەبەرتیلدان بە بەرپرسێكیان تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
حكومەتی ئەمەریكا دوو كەسی بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل بە تۆمەتبار ناساند، كە هەردووكیان لە شاری هەولێر دەژین،ئەو دوو كەسە تۆمەتبارن بە بەرتیلدان لە بابەتی گرێبەستەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا و بە تۆمەتبارناساندنیشیان لە چوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ساختەكاری لە گرێبەستەكانی دامەزراوە سەربازییەكان لە دەرەوەی ئەمەریكا.
وەزارەتی دادی ئەمەریكا بڵاویكردەوە "مارك ئالان فرایدەی تەمەن 37 ساڵ و لارە جومعە محەممەدی تەمەن 30 ساڵ لەسەر بنچینەی سكاڵایەك لە دادگایەكی شاری واشنتن دی سی پایتەخت بە تۆمەتبار ناسێندراون.
بەگوێرەی راگەیەنداوەكەی وەزارەتی دادی ئەمریكا "ئەو دوو كەسە تۆمەتبارن بە بەرتیلدان لە بابەتی گرێبەستەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا و بە تۆمەتبار ناساندنیشیان لە چوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ساختەكاری لە گرێبەستەكانی دامەزراوە سەربازییەكان لە دەرەوەی ئەمەریكا".
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە "دەوترێت مارك ئالان و لارە جومعە كۆمپانیایان لە هەولێر هەبووە و هەوڵی بەدەستهێنانی گرێبەستیان داوە بۆئەوەی كەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عیراق دابین بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش بەرتیلیان داوەتە بەرپرسێكی سوپای ئەمەریكا لە بنكەی ئاسمانیی هەولێر".
وەزارەتی دادی ئەمەریكا راشیدەگەیەنێت "لە سەرەتای ساڵی 2020دا مارك ئالان و لارە جومعە هەوڵیانداوە بڕە پارەیەك بدەنە بەرپرسێكی بواری بەڵێندەرایەتی سوپای ئەمەریكا كە بڕی 20٪ی بەهای ئەو گرێبەستە بووە دەدرێتە كۆمپانیاكانیان و دواتریش پێشنیازیان كردووە پارەیەكی كاش بدەن، ئەوەش لە بەرامبەر پێشكەشكردنی گرێبەستەكە پێیان، كە لە مانگی ئاداری 2020 راگەیەندراوە".
لەكۆتایدا وەزارەتی دادی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات "ئەوەی هەیە تۆمەتباركردنە و تۆمەتباركراوانیش بە بێتاوان دادەنرێن تاوەكو لە دادگا دۆسیەكەیان یەكلا دەبێتەوە".