کوردستانی
ئۆزگور ئۆزێل: من داواى لێبوردن دهكهم ئێوهش داواى لێبوردن بكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا "جەهەپە" رایگهیاند، ئهوانهى شانازییان دهكرد به گرتنى دهمیرتاش و یوكسهكداغ، پێویسته داواى لێبوردن بكهن و منیش داواى لێبوردن له گهلى توركیا دهكهم.
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا "جەهەپە" رایگەیاند "داواکارییەک بۆ ئازادکردنی سهلاحهدین دەمیرتاش پێشکەش کراوە، دەوڵەت باخچەلیش ئاماژە بەوەدەكات، ئازادکردنی دەبێتە مایەی خێرو سودی بۆ توركیا دەبێت".
وتیشى "باشە ئەوانەی دوێنێ شانازییان بە زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغەوە دەکرد و ئەوانەی شانازییان بە هێشتنەوەی عوسمان کاڤالا لە ناو زیندان دەکرد، ئەگەر بڵێن ئەمڕۆ ئەمە باشترین شتە، ئایا قەرزاری ئەوەنین داواى لێبوردنیان لێبكەن".
ئهوهشى خستهڕوو "راشکاوانە بڵێم، ئێمە داوای لێبوردن دەكەین، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئەوکات دژایەتیمان کرد، هەرچەندە لە کۆی 120 نوێنەری جەهەپە 100 پەرلەمانتاریان دژی دەنگیان دا، هەرچەندە ئێمە دژایەتیمان کرد، بەڵام جەهەپە بەرپرسیارێتی دەنگی 20-25 نوێنەری لە ئەستۆیە، بۆیە من بە سیفەتی سەرۆکی ئێستای پارتەکە داوای لێبوردن لە تورکیا و گەلی تورکیا دەکەم بۆ ئەو هەڵەیەی لەو رۆژەدا كرا".
ع
بیروڕا


