جیهانی

فەرماندەیەكی سەربازی ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمەریكا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەكی سەربازی ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمەریكا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، لە كۆبوونەوەی فەرماندەكانی پاسداراندا هەڕەشەی لە ئەمەریكا كرد و رایگەیاند "ئەو كەسانەی دەستیان هەبووە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكرێنە ئامانج".

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئەمەریكی لەبارەی نیازی ئێران بۆ كوشتنی باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەفریقای باشور لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، رەتكردەوە.

سەلامی وتی "تۆڵەی ئێمە بۆ كوشتنی سەردارە گەورەكەمان، یەكلایی، جددی و ڕاستییە، بەڵام جوامێرانە و عادلانە تۆڵە دەكەینەوە، ئێمە لە تۆڵەی خوێنی ئەو پیاوە گەورەیە ژنێك لە ئەفریقای باشور ناكوژین، با بزانن، ئێمە ئەو كەسانە دەكەینە ئامانج كە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەم روداوەوە هەبووە، ئەمە پەیامێكی جدییە".

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی "بەرێز ترامپ، ئەگەر مووێك لەسەری ئێرانییەك كەم بێتەوە، هەموو تووكی جەستەتان بەبا دەدەین، ئەمە هەڕەشەیەكی جدییە و هەموو شتێك بە كردەوە دەسەلمێنین".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان