جیهانی

بەهۆی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ باڵیۆزی ئێران لە فەرەنسا بانگهێشت دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ باڵیۆزی ئێران لە فەرەنسا بانگهێشت دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكرد، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەفتەی پێشوو باڵیۆزی ئێرانی لە پاریس بانگهێشت كردووە، تا ناڕەزایی وڵاتەكەی پێبگەیەنێت سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران.

رۆیتەرز بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی باوەڕپێكراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "فەرەنسا ناڕەزایی خۆی بە بەهرام قاسمی باڵیۆزی ئێران لە پاریس گەیاندووە سەبارەت بە تۆماری پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران و نیگەرانی قوڵی فەرەنسایان پێگەیاندووە لەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران مەترسیدارە و پێشێلكاری ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ دەكرێت".

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "فەرەنسا بە هاوكاری بەریتانیا و ئەڵمانیا هۆشدارییان داوەتە ئێران سەبارەت بە مامەڵەی لەگەڵ زیندانییە سیاسییەكان و ئەو كەسانەی خاوەن دوو رەگەزنامەن لە ئێران، بەوەی ئەو جۆرە مامەڵانە زیان بە پەیوەندییەكانی ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەگەیەنێت".

لای خۆیەوە ئەنیس ڤۆن دێرمۆل، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پشتڕاستی قسەكانی ئەو سەرچاوانەی كردووەتەوە و رایگەیاندووە "حكومەتی پاریس هەموو كات نیگەرانی خۆی گەیاندووەتە ئێران سەبارەت بەو پێشێلكاریانەی لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن".

وتیشی "لەو هۆشداریانەی دراوە بە ئێران هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیاش هاوڕای ئێمە بوون و چەند وڵاتێكی دیكەش پشتیوانییان كردووین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان