ئابووری
زێڕ بە جارێ هاڕەی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە تەواوی هاڕەی كرد و بە تەنها ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە.
كاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زیڕ 4,018 دۆلار بوو، بەڵام تا كاتژمێر 11:50 خولەكی ئەم بەیانییە هەمان نرخ دابەزی بۆ 3,900 دۆلار، وتا هەر ئۆنسەیەك زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو دیدار و ریكەوتنانەی كە دەیكات هۆكاری سەرەكین بۆ دابەزینی نرخی زێڕ".
وتیشی"ئەگەر بێت و سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی چین دیدارەكەیان ئەرێنی بێت، ئەوا دوور نییە نرخی زێڕ زۆر لەوە زیاتریش دابەزێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەر كۆتایی ئەم مانگە بانكی ناوەندی ئەمەریكا نرخی سووی بانكی كەم بكاتەوە، ئەوا پێدەچێت نرخی زێڕ پێچەوانە بكاتەوە و جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوە بكاتەوە".
ئ پ
بیروڕا


