ئابووری
به‌نزین هه‌رزانكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى رایگه‌یاند، نرخى به‌نزین بۆ هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین دابه‌زێندرا، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووتر گرانبوو.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، لە پارێزگای سلێمانی و له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى، نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی و گازوایڵ 25 دینار دادەبەزێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دابه‌زاندنه‌كه په‌یوه‌ندیی به هه‌رزانبوونى نرخى نه‌وت له بۆرسه‌یه، به‌هۆیه‌وه به‌نزین هه‌رزان ده‌كرێت و هه‌موو به‌نزینخانه‌كان به‌و بڕیاره پابه‌ندده‌بن".
باسى له‌وه‌شكرد "به‌نزینه‌كه‌ى حكومه‌تیش كه پاڵپشتى ده‌كراو و لیترى به 750 دیناربوو، له دوو هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌ویش 50 دینار گرانبوو كرایه 800 دینار، ئه‌ویش بۆ 775 دینار داده‌به‌زێت".
ع
بیروڕا


