جیهانی

سیخوڕێكی توركیا خۆی رادەستی هەواڵگری نەمسا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیخوڕێكی توركیا خۆی رادەستی هەواڵگری نەمسا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سیخوڕێكی توركیا كە سەر بە دەزگای هەواڵگریی توركیا بووە، خۆی رادەستی دەزگای هەواڵگریی نەمسا دەكات، ئەو سیخوڕە چەند زانیارییەكی نهێنی تایبەت بە پلانەكانی توركیا بۆ لێدان و هێرشكردنە سەر سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆمیسیۆنی ئەوروپی - توركی بۆ كاروباری هاوڵاتیانی مەدەنی، لەلایەن كارییەن وێسترایم، سەرۆكی كۆمیسیۆن و دێرسیم داخدەڤەرین، ئەندامی كۆمیسیۆنەكە، ئەندامێكی دەزگای میتی توركیا خۆی رادەستی دەزگای هەواڵگریی نەمسا كردووە و زانیاریی نهێنیی تایبەت بە پلانی توركیای بۆ لێدان و هێرشكردن بۆسەر كەسایەتیە سیاسیەكانی نەمسا دركاندووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "پلانەكەی توركیا بۆ لێدانی ئەو سیاسەتمەدارە نەمساوییانە بووە، كە رەخنە لە حكومەتی توركیا دەگرن، لەوانەش بێریڤان ئاسلان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەمسا، هەروەها ئەندامانی ئێستای پەرلەمان پیتەر پیلز و ئاندرێ سخیلدەر".

هەربەپێی راگەیەندراوەكە " دەزگای میت تۆڕێك لە سیخوڕانی لە چەند شوێنێكی نەمسا داناوە بۆ سیخوڕیكردن لەسەر ئەو سیاسەتمەدارانە".

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە "سخیدەر كە لەلایەن میتەوە كراوەتە ئامانج، ئەندامی كۆمەڵەی هاوڕێیانی كوردی بووە لە پەرلەمانی ئەوروپا و یەكێك بووە لە لایەنگرانی دۆزی كورد و هەدەپە، هۆكاری پلانی دەزگای هەواڵگریی توركیا بۆ لێدانی بێریڤان ئاسلان لەسەر ئەوە بووە، ئەو وەكو رێكخەر لە ئامادەكردنی كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمیسیۆنی ئەوروپی توركی كاری كردووە و ماوەیەك لەمەوبەر چەند زانیارییەكی لەبارەی دەزگای هەواڵگریی توركیا بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا باسی بڵاوكردنەوەی تۆڕی سیخوڕانی میتی لە چەند ناوچەیەكی نەمسا كردووە".

كۆمیسیۆنی ئەوروپی - توركی بۆ كاروباری مەدەنی ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو دوو كەسایەتییە نەمساوییە بەشێكن لە چەند سیاسەتمەدارێكی دیكەی نەمسا كە وەكو وتەبێژی لیژنەكانی كاروباری سیاسەتی دەرەوە لە كۆمەڵەی لایەنگرانی كورد لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كاریان كردووە".

كۆمیسیۆنی ئەوروپی - توركی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات پەیامی روون بۆ توركیا بنێرن و دەڵێت "وڵاتان و دامەزراوەكانی ئەوروپا پێش هەموو كۆمیسیۆن و ئەنجومەنەكانی یەكێتیی ئەوروپا، دەبێت پەیامێكی روون بدەنە توركیا تاوەكو بەرگری لە سیاسەتمەدارەكانی ئەوروپا بكەن و هاوسۆزی لەئاست هێزە دیموكراتەكانی ناوچەكە دەرببڕن و رێكاری یەكلاییكەرەوە و كاریگەر بگرنەبەر دژ بە كردەوەكانی دەزگای هەواڵگریی توركیا لە ئەوروپا".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان