جیهانی

ئێران دەست بەسەر چەند كەشتییەكی نەوت هەڵگردا دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران دەست بەسەر چەند كەشتییەكی نەوت هەڵگردا دەگرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت كە دەستیان بەسەر دەیان كەشتی نەوتهەڵگری بیانیدا لە ئاوەكانی كەنداودا گرتووە، ئەویش بەتۆمەتی قاچاخبردنی سوتەمەنی، باس لەوەشدەكات تائێستا 23 كەشتی ئازاد نەكراون.

عەمید عەلی رەزا تەغسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی سوتەمەنی ئێران، سوپای پاسداران دەیان كەشتی نەوت هەڵگریان دەست بەسەردا گرتووە، تائێستاش 23 كەشتی دەستیان بەسەردا گیراوە".

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران باسی لەوەنەكرد ئەو كەشتیانە سەر بە چی وڵاتێكن و باسی لە چارەنووسی كەشتیوان و تیمی كەشتیەكانیش نەكردووە.

تەغسیری ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەكانیان 25 ملیۆن لیتر گازیان لەو كەشتیانەدا دەستبەسەردا گرتووە و رێگەش نادەن كەشتییە نەوتهەڵگرەكان قاچاخچیەتی بە نەوت و سوتەمەنی ئێرانەوە بكەن". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان