جیهانی

وەزیری دەرەوەی عیراق لە ئێرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی عیراق لە ئێرانە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، وەزیری دەرەوەی عیراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران تاوتوێ دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە "فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، لە دیداری ئەمڕۆیدا بۆ تاران جیا لە كۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانیش كۆدەبێتەوە".

ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەسەردانەكەیدا فوئاد حوسێن، تاوتوێی پەیوەندییەكانی بەغدا و تاران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكات، هەروەها بەدواداچوون بۆ رێككەوتن و گرێبەستەكانی پێشوو دەكات، جگە لەوەش گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بەشێكن لەو تەوەرانەن گفتوگۆیان دەربارە دەكرێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان