کوردستانی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆسەی ده‌نگدانی به‌ بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆسەی ده‌نگدانی به‌ بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن دواخست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان  بە بڕگەی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە بۆ  بۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2020 دواخرا.

جەمال محەمەد شکور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست بۆ سبەی یەکشەممە"، هەروەها سەبارەت بە دەنگدان  بە بڕگەی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناوبراو وتی "سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەنگدانی بە بڕگەی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن دواخست بۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2020".

جێگای ئاماژەی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریكرد و رایگەیاند رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، هەروەها لە ئێستادا سەرجەم بڕگەکانی یاسای هەڵبژاردن دەنگیان لەسەر دراوە تەنها  بڕگەی بازنه‌كان ماوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan