عیراقی

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی ئەو هێرشە مووشەكییانەی بەردەوام دەكرێنە سەر ناوچەی سەوزەوە، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا شاری بەغدای جێهێشتووە و ئێستا لە كونسڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێرە.

هەندێك میدیای عیراقی باس لە  دەنگۆی داخستنی باڵیۆزخانەكەی ئەمەریكا دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئەمەریكا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەوبارەیەوە نەداوە.

چەند گرووپێكی چەكداریی لە عیراق هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمەریكا دەكەن، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، لە وەڵامی لێدوانێكی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، رایگەیاند "لووتی سەربازانی ئەمەریكا، لە خاكی عیراقدا دەچەقێنین".

لەلایەكی دیكە ئەكرەم كەعبی، سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا (النجبا‌و)ی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی‌ رایگەیاند "ئێمە هێشتا چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی سەرجەم هێزەكان دەكەین، سەبارەت بە بوونی مۆڵگەیەكی سەربازی پێشێلكاری سەروەری عیراق، كە ئەمەریكا بە ناوی باڵیۆزخانە لە بەغدا دایمەزراندووە، بۆ ئەوەی وێرانكاری و خراپەكاری لە عیراق بڵاوبكاتەوە".

هەروەها ژمارەیەك میدیای عەرەبی باس لەوە دەكەن  15 وڵاتی دیكەش، نیازی داخستنی باڵیۆزخانەكانیان لە بەغدا هەیە.

پێشتریش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی عیراق هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عیراق كردووە، ئەگەر حكومەتی عیراق رێگری لە هێرشە مووشەكییەكان نەكات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان