جیهانی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ترەمپ بۆی نییە زمانی فارسی بەکاربهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ترەمپ بۆی نییە زمانی فارسی بەکاربهێنێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بە زمانی فارسی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی لە بەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت ترەمپ بۆی نییە زمانی فارسی بەكاربھێنت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا نوسیویەتی "ئەمەریكا كە بەردەوام ھەڕەشە و گەمارۆ و تیرۆری دژ بە ئێران بەكارھێناوە بۆی نییە زمانی فارسی بەكاربھێنێت".

وتوشیەتی "ئەمەریكا لە چەند رۆژی رابردوودا فەرماندەیەكی ئێرانی تیرۆر كردووە، لەگەڵ خەڵكی ئێرانە یان دەوەستێتەوە بەرانبەریان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە