کوردستانی
ئه‌مساڵ ئێران 800 كه‌سى له سێداره داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمارى ئیسلامیی ئێران ئه‌مساڵ زیاتر له 800 كه‌سى له سێداره داوه.
به‌پێى ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو "له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا، لانی كه‌م 30 گیراوی سیاسیی و مه‌زه‌وی له سێداره دراون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م 22 ژن و منداڵێكی تاوانبار له گرتووخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون".
"له كۆی ئه‌و 800 به‌ندكراوه كه له سێداره دراون، 116 كه‌سیان كورد بوون، هه‌روه‌ها 46 هاوڵاتیی ئه‌فغانستان له‌و ماوه‌یه‌دا له گرتووخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون".
رێكخراوه‌كه هۆشداریی ده‌دات و داوا له هه‌موو رێكخراوه مه‌ده‌نی و مرۆییه‌كانی ئێران و دنیا ده‌كات، هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرن.
ع
بیروڕا


