گێتی
مه‌سعود پزیشكیان: له ئه‌مه‌ریكاى قه‌بوڵ ناكه‌ین خۆى بسه‌پێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، لە سەرجەم کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و لە زۆربەی هەڵوێستەکاندا هاوبەشیمان هەیە و روانگەی هاوبەشمان هەیە، له ئهمهریكایشى قه‌بوڵ ناكه‌ین خۆى بسه‌پێنێت.
مەسعوود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "لە سەرجەم کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و لە زۆربەی هەڵوێستەکاندا هاوبەشی روانگەکان هەیە، بەتایبەتی لە رێککەوتننامەگەلێک کە هاوپەیوەندە بە ئۆراسیا و بریکس و شانگهای، ئێمە دەتوانین لە ئەو بەشانە پێکەوە هاوکاریی سازێنەرمان هەبێت".
وتیشى "ئەو کارانەی کە ئەمه‌ریکا و دۆستانیان ئەنجامیدەدەن و دەیانەوێت بە زۆر روانگەی خۆیان بەسەر وڵاتانی دیکە بسەپێنن کە ئەوە بۆ ئێمە و بەدڵنیاییەوە بۆ ئێوەش قبووڵ نەکراوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە بەسەر ئێران و وڵاتانى تر سه‌پاوه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، بەدڵنیاییەوە بە هاوکارییەکانی ئێمە له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر ئەو پیلانانە پووچەڵ دەبنەوە".
ع
بیروڕا


