کوردستانی

بەشێک لە فەرمانبەران خزمەتی وەزیفیان بۆ درێژدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە فەرمانبەران خزمەتی وەزیفیان بۆ درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت وەجبەی (9 تاوەکو 15) ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا مووچەی زیندانی سیاسی وەرناگرن  و فەرمانبەری حکومەتی هەرێمن، پێنج ساڵ خزمەتی وەزیفەیان لە دام و دەزگاکاندا بۆ درێژدەکرێتەوە.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئەو فەرمانبەرانە لەبری ئەوەی لە تەمەنی (60) ساڵیدا خانەنشین بکرێن لە تەمەنی (65) ساڵی خانەنشین دەکرێن و شایستەی ئەو خزمەتەن و پیرۆزیان بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەک و لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عیراق ، لە ماوەی ساڵی رابردوودا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ هەمواری یاسای دامەزراوەی زندانییە سیاسیەکانی کردووە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەنگ لە سەر هەموارەکە بدەن و سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان ( بەتایبەت ئەوانەی کە مووچەیان بۆ نەبەستراوە) بەتایبەت ترییش زندانیانی ئەنفال و قوربانیانی هەڵەبجە (ئەوانەی ساڵی 1988 ئاوارەی ئێران بوون )، بەماف و شایستە دارایەکانی خۆیان بگەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan