کوردستانی

ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ر: به‌بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد پرۆسه‌ى ئاشتیی ئه‌نجامى نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ر: به‌بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد پرۆسه‌ى ئاشتیی ئه‌نجامى نابێت

مه‌ودا میدیا-

مامۆستای زانکۆ و شارەوانيی زیندانیکراوی ئەستەنبۆڵ، بە بڵاوکردنەوەی یاداشتێک لە زیندان ده‌ڵێت، پرسى ئاشتیی له‌ توركیا به‌بێ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بێ ئه‌نجامه‌.

ئەحمەد ئۆزەر، مامۆستای زانکۆ و شارەوانيی زیندانیکراوی ئەستەنبۆڵ رایگه‌یاند "لە زیندانیشەوە ئاگادارى پڕۆسەکەم و پێی هیوادارام، بەڵام ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، ئاشتیش بەدی نایه‌ت و پێویستە لە جیاتى تەرکیزخستنە سەر "تورکیای بێ تیرۆریزم"، بۆ ئامانجی "تورکیای دیموکراتیک" هەوڵ بدرێت".

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆک پارەتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) وتی "تەنها قسە بەس نییە و راپەڕاندنیان گرنگە، کە لە ئەستۆی ده‌وڵەت بە تایبەت ئاکەپە و رەجەب تەیب ئەردۆغانى سه‌رۆك كۆماره‌، کەواتە پێویستە باخچەلی بۆ پراکتیزەکردنی ئەو قسانە هەنگاوی کردەکی هەڵبگرێت".

هه‌روه‌ها له‌به‌رانبه‌ر درێژەی فشار و ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکان لە دژی شارەوانییەکان و پارتی کۆماری گەل(CHP) هوشداری دا و وتی "ئەو هەڵوێستانە ئەگەری کشانەوەی جەهەپە لە کۆمیسیۆنەکەی بەدواوە دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan