کوردستانی

گەنجێک بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک لە ناو حەوزی ماسی بەهۆی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستداوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.

 تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی رانیە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 7:15 خولەکی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتیەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادرێ، کە پیشەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن بووە، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدانە.

 ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گەنجە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر لە ناو حەوزی ماسی بەهۆی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستداوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ک.ن

 

 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال