کوردستانی

گەنجێکی کورد بە کوژراوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی کورد بە کوژراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد گەنجێکی کورد لەسەر مەرزی تورکیا-یۆنان لەگەڵ چوار کەسی تر کوژراون و دوو لە بکوژەکانیش دەستگیرکراون.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند "زانیار گەنجێکی کوردە لەگەڵ 13 کۆچبەری تر بەنیازبوون لەسنووری تورکیا بۆ یۆنان بپەڕنەوە، بەڵام لەسەر سنوور رووبەرووی باندێکی ئەفغانی و پاکستانی بوونەتەوە و چوار کەسیان لێ کوژراوە و پۆلیسی یۆنان تەرمی چوار کۆچبەری هەڵگرتووەتەوە و لەسەر رووداوەکەش دوو کەس دەستگیرکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچبەرەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی 18رۆژە هیچ هەواڵێکی نییە و توانراوە لە رێگەی باوکییەوە جەستەی کوڕەکەی بناسرێتەوە کە لەلایەن ئەو باندەوە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە شێوێندرابوو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan