کوردستانی
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەبارەت بە بارینی باران لە هەندێک ناوچەی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش رایگەیاند، لەم چەند رۆژەدا رەوشی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.
سەبارەت بە بارینی باران لە هەندێک ناوچەی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش رایگەیاند، لەم چەند رۆژەدا رەوشی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو بارانەی کە لە هەندێک ناوچە دەبارێت دەرئەنجامی ئەو گۆڕانکاریەیە کە لە پەستانی هەوادا دروستبووە، وەرزی پایزیش وەرزێکی گۆڕانکارییە و پلەکانی گەرما بەردەوام لە گۆرانکاری خێرادان".
ئەوەشی روونکردەوە "بەهۆی ئەو گۆرانکاریەیی کە لە شوهەوادا روودەدات، پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەی هەرێم لەژێر کاریگەری ئەو بەستانە هەوادا باران ببارێت، خێرای باش لە هەندێک ناوچە 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا بێت لە کاتژمێرێکدا".
سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوایی ئەمڕۆ و سبەینێ روونیکردەوە "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی وەرزی پایز وەرزێکی گۆڕانکاری خێرای تێدا روودەدات، پێشبینیەکان لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕانیان بەسەردا دێت".
ک.ن
ک.ن