کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی حکومەت پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی حکومەت پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بۆ خستنەڕووی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه‌ و دانوستانه‌كان، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5-10-2020، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و ئاوات جەناب وەزیری دارایی، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانیشتنەکەی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە دانیشتنەكەدا هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه‌ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

لە ماوەی رابردووشدا، ٢٣ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی پرساندنی سەرۆكوەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لە بارەی موچەی فەرمانبەرانەوە واژۆیان كۆكردەوە، هاوکات دوێنێ سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیایی رایگەیاند "هاتنی سەرۆكوەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی بۆ پەرلەمان کاریگەری لەسەر پرساندنەکەی ناکات".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan