عیراقی
سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەستپێدەکات، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عیراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بە فەرمانبەراندا.
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەستپێدەکات، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عیراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بە فەرمانبەراندا.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لە سبەینێ چوارشەممەوە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات، دوای ئەوەی شەوی رابردوو، کازمی، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بە فەرمانبەراندا.
هاوکات ئەمڕۆ شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دابەش نەکرێت بەغدا 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت".
ک.ن
ک.ن