کوردستانی

ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژ كرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژ كرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری 

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵیان بۆ درێژ بكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە " بۆ ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژ بكاتەوە.

ئەوەی ئاشکراکردووە "وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم ئاگاداری كردینەوە ئەو بڕیارەی کە دراوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ماوەی درێژکردنەوەکەش بەم شێوازە دەبێت (پێشینەی 80 ملیۆن دیناری، رێژەی 40% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە، پێشینەی 150 ملیۆن دیناری، رێژەی 50% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە، پێشینەی 500 ملیۆن دیناری، رێژەی 60% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە).


ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan