کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانیەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، شاری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، شاری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "شاری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، کە پێشتر هەرگیز نەگەشتووینەتە دۆخی لەم جۆرە، بەجۆرێک لە 24 کاتژمێری رابردوودا 15 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیوادارم بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بە زووترین کات ئەم دۆخە تێپەرێنین، گەر نا دۆخەکە بە شێوەیەک دەبێت هەموو ماڵێک ئازاری کۆرۆنای پێدەگات".
ک.ن
ک.ن