کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە خانەوادەی هێرش سەنگەرییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێرش سەنگەری رۆژنامەنوس پێشووی کەناڵی کەی ئێن ئێن، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا خانەوادەی ناوبراو لەسەر کەمتەرخەمیەکانی تەندروستی گەرمیان روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە "بەداخەوە ئەمڕۆ جوانەمەرگەی کوڕمان لەتەمەنی37 ساڵیدا بەجێیهێشتین و بۆ ئەبەد کەلار و گەرمیانی چۆڵکرد، ئەم کۆچەی هێرش بۆ ئێمەی کەسوکار کەمەرشکێن و بەئازارە بۆ ئەم ناوچەیەش کەلێن وبۆشایی پڕنەکراوەیە، بەپێویستی دەزانین بەروون و رەوانی قسەی خۆمان لەسەر کەمتەرخەمییەکانی سێکتەری تەندروستی بنووسین و مەرجی خۆشمان بخەینەڕوو".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو " ئەمڕۆ 6ی 10 کاکە هێرشی کوڕمان دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت جێی باسە رۆژی 2ی ئەم مانگە دوای ئەوەی 2 جار پەیوەندیمان کرد بە جەنابی دکتۆر سیروانی بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان تەلەفۆنەکەی هەڵنەگرتین، پاشان 5ی ئەم مانگە واتە 3 رۆژ دوای ئەو بەروارە بە دوو دێڕ وەڵامیان داینەوە و پێی راگەیاندین "من نە ئۆکسجین ئەدەم وە نەکەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان وە نە ئیسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی".
باسیان لەوەشکردووە "لەکۆتاییدا داوادەکەین ئەو بێحورمەتییەی بەرانبەر هاوڵاتیانی گەرمیان و کەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە دێرینەکان رابگیرێت گەرنا بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی، تکایە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا با سیروان دەست لەکاربکێشێتەوە و بڕواتەوە بۆ شارەکەی خۆی، یان وەکو ووتمان رێگا نادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین".
ک.ن
ک.ن