کوردستانی

بە بەهای چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار موڵک بۆ حکومەت دەگەڕێندرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بەهای چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار موڵک بۆ حکومەت دەگەڕێندرێتەوە
مەودا میدیا-

دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشکرای کرد بە بەهای چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار موڵکی حکومەتی لە کەرکوک کە لەلایەن خەڵکەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو بۆ فەرمانگە حکومییەکان گەڕاندووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد  پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە لەسەر رەزامەندی دادوەر و دادگای باڵا بووە.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاند "موڵکێکی پێنج دۆنمی کە لە بنەڕەتدا موڵکی شارەوانی کەرکوک بووە و لەلایەن خەڵکەوە داگیرکراوە و بەهاکەی چوار ملیار دینارە، بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە و ئەو کەسانەشی داگیریان کردبوو سزا دەدرێن، هەروەها دەستەی نەزاهە موڵکێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک گەڕاندووەتەوە کە لەلایەن خەڵکەوە داگیرکرابوو کە بەهاکەی 300 ملیۆن دینار بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کە موڵکێکی دیکەیان لە ناوچەی کۆبانی لە کەرکوک گەڕاندووەتەوە کە موڵکی وەزارەتی دارایی عێراقە و ئەو کەسانەشی داگیریانکردبوو روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە، هەروەها بە پشتبەستن بە مادەکانی دەستووری عیراق پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە لەسەر رەزامەندی دادوەر و دادگای باڵا بووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan