کوردستانی

لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا 10 خوێندنگەی کوردی داخراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا 10 خوێندنگەی کوردی داخراون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە قەزای دوزخورماتوو رایدەگەیەنێت لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە تاوەکو ئێستا 10 خوێندنگە لە قەزای دوزخورماتوو داخراون، ئاماژەی بەوەشکرد رێژەی خوێندکار لە هەشت هەزارەوە دابەزیووە بۆ شەش هەزار خوێندکار.

تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە قەزای دوزخورماتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە تاوەکو ئێستا 10 خوێندنگە لە قەزای دوزخورماتوو داخراون کە خوێندنی کوردی و عەرەبی تیادا بوون بە تێکەڵاوی، بەڵام لە ئێستادا تەنها خوێندنی عەرەبیان تێدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێژەی خوێندکار لە هەشت هەزارەوە دابەزیووە بۆ شەش هەزار خوێندکار، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئامارمان لا نییە لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا خوێندن نەکراوەتەوە، هەروەها 650 مامۆستامان هەیە کە 100 مامۆستایان لە دەرەوەی قەزای دوزخورماتوون".

تاریق ئەحمەد وتی "هۆکاری داخستنی ئەو قوتابخانانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رێژەی کورد لە ناوچەکە کەم بووەتەوە، هەروەها هاوکاری خوێندنی کوردی ناکرێت لە ناوچانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها رێژەی داخڵکردنی خوێندکاران بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی لەچاو ساڵانی دیکە کەمی کردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan