جیهانی

تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزترین رێژەی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزترین رێژەی تۆمارکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 338 هەزار کەس تووشبوون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش مردوون، ئەمەش دووەم زۆرترین رێژەی تووشبوونە لەوەتەی پەتاکە بڵاوبووەتەوە.

زۆرترین تووشبووی ئەو 24 کاتژمێرە لە هیندستان بووە، کە 78 هەزار و 524 کەس تووشبووە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 906 هەزار و 151 تووشبوو.

هاوکات ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا گەیشتووەتە 36 ملیۆن و 792 هەزار و 906 کەس. لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 67 هەزار و 469 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە