جیهانی

به‌ریتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ریتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه‌ ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له‌ له‌نده‌ن كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی ده‌ستگیركردنی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تاران.

وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وتی" ده‌ستگیركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی به‌ریتانیا پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ڤیه‌ننایه‌ و پێویسته‌ ئێران دڵنیایی بداته‌ به‌ریتانیا كه‌ رووداوی له‌و شێوه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌".

دوێنێ‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی رۆبێرت ماكیری، باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ ئێران كرد به‌هۆی به‌شداری كردنی له‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان