ئابووری

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراق ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراق ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 125 هەزار و 250 دینار بوو،  وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە".

لەبارەی هۆکارەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد "یەکێک لە هۆکارەکان بۆ کورتهێنانی بودجە دەگەڕێتەوە لە بانکی ناوەندی عیراق، هەروەها هۆکاری ئەو کورتهێنانەی بودجەی عیراق دابەزینی نرخی نەوتە، چونکە عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆکارێکی دیکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بانکی ناوەندی لە چەند مانگی داهاتوودا قەرزێکی کرد لە بەشێک لە بانکەکان کە نزیکەی 15 ترلیۆن دینار بوو ئەمەش کاریگەری لەسەر نەختینەی بانکی ناوەندی دروست دەکات، هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە کاتێک وڵاتێک رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە پەنا دەبنە بەر دابەزینی بەهای دراوەکەیان لە بەرانبەر دراوی بیانیدا، بۆ ئەوەی هەندێک لەو کورتهێنانەکەی پڕ بکاتەوە، بۆیە پێدەچێت ئەمە پلانێکی حکومەتی عیراق و بانکی ناوەندی بێت".

سەبارەت بەوەی پێشبینی دەکرێت تا ماوەیی چەندێک نرخی دۆلار بە رانبەر بە دیناری عیراقی بە بەرزی بمێنێتەوە ناوبراو وتی "ئەگەر ئەمە پلانی حکومەتی عیراقی خۆی بێت، بۆ ئەوەی بەهای پارەکەی دابەزێنێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەشێت ئەم دابەزینی بەهای دینارە لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکدا بەردەوام بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان