کوردستانی
کەشناسی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – کاروان نوری
سەبارەت بە بارینی باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما روونکردنەوە دەدرێت و بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەمشێوازەی ئێستا بەردەوامی هەبێت سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی یازدە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما روویان لە نزمبوونەوە کردووە، بەڵام پێشبینیکردن بۆ بارینی باران لەم هەفتەیدا قورسە و ناتوانین بڵێن ئەم هەفتەیە باران دەبارێت، چونکە گۆڕانی پلەکانی گەرما زۆر خێران و بەردەوامیش گۆڕانیان بەسەردا دێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە ئەمساڵ بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو بارینی باران دواکەوتووە و ساڵانی رابردوو لەم کاتەدا بە نزیکەی (20.4)ملم، باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵیش ئەگەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەمشێوازەی ئێستا بەردەوامی هەبێت پێشبینی دەکەم سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی یازدە بارانبارین دەستپێبکاتەوە".
ک.ن