کوردستانی

فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای گەڕاندنەوەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای گەڕاندنەوەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دوای جێهێشتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان رایدەگەیەنێت نادادپەروەری لە یاسای چاکسازییدا کرا و کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ  یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بە جێهێشت.

سیپان ئامێدی، ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "نادادپەروەری لەیاسای خانەنشینکراواندا کراوە و بەتایبەت لە خانەنشنی پلە بالاکاندا".

هەروەها وتیشی "دوای ئەوەی ئێمە هاتینە دەرەوە لە کۆبوونەوەکە و دەنگی نارەزایەتیمان نیشاندا هەریەکە لە ئەندامانی هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو هاتنەدەرەوە و هەمان دەنگی جوڵانەوەکەیان هەبوو".

هاوکات ئەو ئەندامەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگرن و ئەم پڕۆژە یاسایەش تەنها خانەنشینە پلەباڵاکان لێ سوودمەند نەبن، ئەمەش بە پێداچوودنەوەی پڕۆژەیاساکە و گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان دەکرێت".

روونیشیکردەوە "ئێمە لە پڕۆژەیاساکە سێ داواکاریمان هەبوو ئەوانیش خانەنشینکراوانی مەدەنی مووچەکانیان لە 500 هەزار دیناری عیراقی کەمتر نەبێت، خانەنشنی پلە بالاکانیش رەتبکرێتەوە و پاشکەوتی مووچەش گرەنتی بکرێت, بەڵام داواکانی ئێمە پشتگوێخرا لە کۆبوونەوەکەدا".

ئەوەی جێگای ئاماژەیە پڕۆژە یاسای چاکسازیی بە بێ بوونی دەنگی هەریەکە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە 89 دەنگی ئەندامانی بەشداربووی ناو هۆڵی پەرلەمان پەسەندکرا.
Qaiwan
Qaiwan