کوردستانی
لەسەر کوژرانی کچەکەی سلێمانی و خنکانی کوڕەکەی دوکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوە تەرمی کچێک لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە سلێمانی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەو رووداوە، گەنجی سەروو 18ساڵ خۆی فڕێداوەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە.
دوای ئەوە تەرمی کچێک لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە سلێمانی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەو رووداوە، گەنجی سەروو 18ساڵ خۆی فڕێداوەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە.
هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئەو قسانەی باس لە پەیوەندی دوو رووداوەکە بەیەکەوە دەکەن تەنیا گومانن و پشتراست نەکراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بنەماڵەی کچ و کوڕەکە بانگ دەکرێن و ئیفادەیان لێوەردەگیرێت کە ئایا ئاشنایی یەکترین یاخود نا".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ گەنجێکی سەرو 18 ساڵ لە دووکان خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و خنکاوە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و هاوکات، تەرمی کچێکی سەرو 20 ساڵیش لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دۆزراوەتەوە.
ک.ن
ک.ن