کوردستانی

ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ دووشەممه لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "لە كۆبوونەوەكەدا تیشكخرایە سەر بارودۆخی سیاسی بەگشتی و بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ئەو گیروگرفتانەی بەرۆكی خەڵكی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، بەتایبەتی لەرووی ئابووری و داراییەوە كە بەهۆی لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، جیهان و عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە". 

بارودۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو، هەردوولا كۆك بوون كە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، ئەركی  هەموو لایەكە، هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ ئامادەكارییەكانی حكومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندارەكان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دووپاتكردەوە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنە سیاسی و ئیدارییەكانی نێوان هەردوولا كرا، لەنێویشیاندا بابەتی لامەركەزییەت لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپاتكردەوە بەرێككەوتنی سیاسیی نێوانیان و بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەكردنی لامەركەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتیی هاوبەش و نەهێشتنی رۆتین لە راییكردنی كاری هاوڵاتییان. 
Qaiwan
Qaiwan