کوردستانی

واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكراکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئه‌ندامێکی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشکرایکردووە، دوو رۆژی‌ داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان ده‌كرێت‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌می 2020، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی،‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان له‌ پەڕەی فەرمی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیوویەتی "بڕیاره‌ ئه‌گه‌ر تا دوو رۆژی داهاتوو 320 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بێت مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و 320 ملیاره‌ی‌ نه‌نارد ئه‌وا به‌ وه‌رگرتنی هه‌ندێ قه‌رز، حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌". ئەمە لە کاتێکدایە به‌غدا دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و 320 ملیاره‌ی‌ بڕی‌ كه‌ مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌نارد.