ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3-12-2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 48 دۆلارە و 16 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 45 دۆلار و 16 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە