کوردستانی
سبەینێ جارێكی دیكە خۆپیشاندانی مووچەخۆران دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سبەینێ جارێكی دیكە خۆپیشاندانی مووچەخۆران دژی نەبوون و لێبڕینی مووچە دەست پێدەكاتەوە و داواش دەکرێت سەرجەم مووچەخۆران و چین و توێژەكان و هێزە ئەمنییەكان بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن.
سبەینێ جارێكی دیكە خۆپیشاندانی مووچەخۆران دژی نەبوون و لێبڕینی مووچە دەست پێدەكاتەوە و داواش دەکرێت سەرجەم مووچەخۆران و چین و توێژەكان و هێزە ئەمنییەكان بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن.
مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێكیان بڵاوكردووەتەوە و رایانگەیاندووە "سبەینێ شەممە لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان دژی نەبوونی مووچە دەستپێدەكاتەوە".
مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازێك ئاراستەی سەرجەم مووچەخۆران و چین و توێژەكان و هێزە ئەمنییەكان دەكەن بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن و بە هێمنی داوای مافی یاسایی خۆیان بكەن، داواش لە هێزە ئەمنییەكان كراوە، توندوتیژی بەكارنەهێنن.
بیروڕا



