تەکنەلۆژیا

مەسنجەری فەیسبووک کێشەی تێکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسنجەری فەیسبووک کێشەی تێکەوت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ مەسنجەری فەیسبووک لای بەشێک لە بەکارهێنەران کێشەی تێکەوت بە جۆرێک کە ناتوانرێت نامە ئاڵوگۆڕ بکرێت، تاوەکو ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووک هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.

بەپێی هەواڵی هەندێک لە میدیاکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسنجەری فەیسبووک لای بەشیک لە بەکارهێناران و لە بەشێک لە وڵاتان کێشەی تێکەوت و ناتوانرێت نامە ئاڵوگۆڕ بکرێت.

جێگای ئاماژەیە، ئەو کێشەیەش لە هەرێمی کوردستان هەیە و لای بەشێک لە بەکارهێنەران مەسنجەری فەیسبووک کار ناکات، تاوەکو ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووک هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەوبارەیەوە.

س.س